نەوا-
عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆكان بۆ تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت و پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكان بەردەوامە.
وتیشی: پڕكردنەوەی پۆستەكان لە كۆبونەوەیەكی بەپەلەدا ئەنجامدەدرێت بەبێئەوەی كاتی كۆبونەوەكە دیاریبكات.
سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پشتگیری بۆ پرۆسەی رادەستكردنی چەك بە دەستی دەوڵەت دوپاتكردەوە.