رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە زیادبونی سزای لەسێدارەدان لە ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵمەتی لەسێدارەدان لە ئێران راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوەو هۆشداریی لە زیادبونی مەترسی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و زیندانییانی سیاسی لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان داوە.
لەراپۆرتەكەدا رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی ململانێی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ كۆماری ئیسلامی لانیكەم 36 كەس بە تۆمەتی سیاسی لە سێدارە دراون، ئەو سزایانەش دوای رێوشوێنی نادادپەروەرانەی دادگاو بەبێ رەچاوكردنی پێوەرەكانی رێكاری یاسایی نێودەوڵەتی دەرچون و جێبەجێ كراون.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندوە، لانیكەم 78 خۆپیشاندەرو نەیارانی سیاسی و كەسانی پەیوەست بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، هەروەها 41 كەس لەوانە لەكاتی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییەدا دەستگیر كراون، پێنج كەسیشیان منداڵانی خوار تەمەنی یاسایین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group