سوپای پاسداران: هێرشەكانی سەر ئیسرائیل رادەگرین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل رادەگرن، لە ئەگەری بەردەوامبونی هێرشەكانی ئیسرائیل بەتایبەت بۆ سەر باشوری لوبنان، وەڵامی توندتریان دەبێت.
قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران راشیگەیاندوە، ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریكا دهێرشی بۆ سەر لوبنان و ناوچەكانی دەوروبەری دەستپێكردوە، بەڵام سوپاكەیان بۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە وەڵامی توندی ئیسرائیلیان داوەتەوە، بەو هێرشانەشیان ئیسرائیل هاوكارەكانیان تەمێكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group