"هەوڵی رەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو دەدەین بۆ كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی"

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، سەردانی لایەنە كوردستانییەكانیان كردوە بۆئەوەی كۆتایی بە دۆخی چەقبەستویی هەرێمی كوردستان بهێنرێت، پارتی ئامادەی كۆبونەوەیەو هیچ شتێكی شاراوەش نییە، پێویستە كۆببینەوەو زەمینەیەكی گونجاو دروست بكەین بۆ كۆتاییهێنان بەو كێشانەی هەن.
سەبارەت بە كۆبونەوەی داهاتوی نێوان پارتی و یەكێتی مەحمود محەمەد وتی،  لەپەیوەندی و گفتوگۆدان بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ كۆبونەوەی نێوانیان، دەیانەوێت ئامادەكارییەكی باش بۆ كۆبونەوەكان بكەن بۆئەوەی بەرهەمیان هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group