لەسنوری قەزای ماوەت بە دەیان كەو گەڕێنرانەوە ناو سروشتی كوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پاشینوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 11/6 بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەسنوری قەزای شارباژێڕ بەدەیان باڵندە ئازاد كران و گەڕێنرانەوە بۆ ناو سروشت.
لەوبارەیەوە عەمید هۆشیار ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە رادیۆی نەوای راگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرو كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت ئامادەبون بۆ مەراسیمێكی دەستپێشخەریی كە لەلایەن هاوڵاتی شەریف سەفرەیی خاوەنی كۆمپانیای سەفرەو كۆمەڵێك لە هاوڕێكانی لە گوندی سەفرە رێكخرابو بەمەبەستی ئازادكردنی 50 باڵندەی (كەو) و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو سروشتی كوردستان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی وتیشی: هاوڵاتی شەریف سەفرەیی تائێستا یەك هەزارو 165 كەوی لەماوەی نزیكەی دوو ساڵدا ئازاد كردوە، هیوادارن نمونەی زیاد بێت بۆ ئەو رۆڵەی گێڕاویەتی لەبەرەوپێشبردن و جوانكردنی سروشتی كوردستاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group