قائیمقایەتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی كۆن بەبتڵی تازەدا هیچ بڕە پارەیەك نەدەن بە بریكارەكانی غاز.
جەختیشی كردەوە، كە بریكارەكانی غازیش ئاگادار دەكەنەوە لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی كۆن بەتازە هیچ بڕە پارەیەك وەرنەگرن هەر بریكارێك پارەی زیادە وەربگرێت ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەگیرێتە بەر.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هاووڵاتییان لەكاتی بوونی هەر سەرپێچی و سكاڵایەك تایبەت بەبریكارەكانی غاز دەتوانن پەیوەندی بكەن بەژمارە مۆبایلی (07716963939)ی سكاڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group