ترەمپ: دانوستانەكان كۆتاییان دێت ئەگەر ئێران لە گەروی هورمز باج وەربگرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت دانوستانە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئێران دەستبەجێ كۆتایی دێت ئەگەر تاران هەوڵی وەرگرتنی پارە لە هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز بدات.
ترەمپ وتوشیەتی، بەرپرسانی ئێران واشنتۆنیان دڵنیا كردۆتەوە كە هیچ رێگایەك، هیچ تێچوی بیمەیەك و هیچ پارەیەكی دیكە وەك باج لەو كەشتیانە وەرناگرن كە بە گەرووەكەدا تێدەپەڕن. 
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكی ئەمریكا دوپاتیكردوەتەوە كە هیچ پارەیەكی كاش راستەوخۆ بۆ تاران دابین ناكرێت، بەڵكو واشنتۆن بەنیازە لە پارەی ئێران كەڵك وەربگرێت بۆئەوەی پارەی جوتیارانی ئەمریكی بدات بۆ هەناردەكردنی گەنمەشامی و گەنم، چونكە خۆراك لە ئێران زۆر پێویستەو ئێمەش تەنها لە ئەمریكاوە بۆیان دەكڕین.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group