دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی ئەو زەوییانەی لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك ئاشكرایكردوە، لەسەرەتای هەفتەوە لە سایلۆی كەركوك دەستدەكرێت بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەو زەوییانەی لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵین، ئێستا بەفەرمی 389 هەزار تۆن گەنم لە دەرەوەی پلان بۆ وەرگرتن تۆماركراوەو رێكارە كارگێڕییەكان بۆ ئەو مەبەستە تەواو كراون.
راشیگەیاندوە، لە چەند رۆژی رابردودا هۆبەی كشتوكاڵ و چەند لیژنەیەك سەردانی مەیدانی ئەو جوتیارانەیان كردوە كە بەرهەمی دەرەوەی پلانیان هەیە، پاش تۆماركردنی زانیارییەكان سەرجەم لیستەكان رەوانەی سایلۆی كەركوك كراون تاوەكو لەكاتی وەرگرتنی گەنمەكەدا گرفتیان بۆ دروست نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group