سەدر پشتیوانی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ دەستپێكی هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە عیراق ئاشكرایكردوە، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر نامەیەكی ئاڕاستەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوەو پشتیوانی خۆی بۆ ئەو رێوشوێنانەی حكومەت دەربڕیوە كە ئامانج لێی بەدواداچون و لێپرسینەوەیە لەو كەسانەی دەستیان لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا هەیە.
ئاژانسە عیراقییەكان لەزاری ئەو سەرچاوانەوە بڵاویانكردۆتەوە، سەدر لە نامەكەیدا جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە هەڵمەتەكەو پاشەكشە نەكردن لێی كردوەتەوە تاوەكو هەمو ئەوانەی لە عیراق دەستیان لە دۆسیەی گەندەڵیدا هەیە لادەبرێن بەبێ گوێدانە پۆستە سیاسیی یان حكومییەكانیان.
جێی ئاماژەیە هێزە ئەمنییەكان لە بەغدای پایتەختی عیراق دەستیانكرد بە داخستنی دەروازەكانی چونە ژورەوەی ناوچەی سەوز كە باڵەخانەی پەرلەمان و فەرمانگە حكومییەكان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی تێدایە، هاوكات هەڵمەتێكی بەرفراوانی هەڵكوتان و گەڕان و پشكنینیان بۆ سەر ماڵی ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتمەداران و بازرگانان دەستپێكرد كە تۆمەتبارن بە دۆسیەی گەندەڵی لە عیراقدا.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group