نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەركە سەربازییەكانیان دژبە ئێران تەواو بكەن ئەگەر ئێران لە پێشێلكردنی ئاگربەست بەردەوام بێت.
ترەمپ بڵاویكردوەتەوە، رەنگە ئەمریكا بگاتە ئاستێك كە چی دیكە نەتوانێت لێبوردەیی و عەقڵانی بێت، ناچار دەبن ئەو ئەركەكە تەواو بكەن كە لە روی سەربازییەوە بە سەركەوتویی دەستیانپێكردوە، ئەگەر ئەوە روبدات چی دیكە تاران بونی نامێنێت.
دۆناڵد ترەمپ هۆشداریشیداوەتە ئێران ئەگەر لەسەر پێشێلكردنی ئاگربەست بەردەوام بێت، ئەوا واشنتۆن ناچار دەبێت ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی فراوان بكات.