نەوا-
ئەمڕۆ كۆبوونەوەكانی وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكەنەوە و تێیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چوار پێشنیارە یاسا دەكرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تەمموزـی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كارنامەكە خوێندنەوەی یەكەمی یاسای پێشنیاركراوی تاوانی ئەلیكترۆنی (سایبەر) و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی پێشنیاركراوی یاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان ژمارە (78)ـی ساڵی 1980 لەخۆدەگرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، كارنامەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی پێشنیاركراوی یاسای پارێزەران ژمارە (173)ـی ساڵی 1965 و خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای پێشنیاركراوی دارایی بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، لەخۆدەگرێت.