سبەینێ زەیدی بەرەو ئەمریكا بە رێدەكەوێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 13/7 عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی شاندێكێكی فەرمی بەرەو ئەمریكا بەڕێدەكەوێت، ئەم سەردانە لەكاتێكی هەستیاری ناوچەكەدا ئەنجام دەدرێت و ئامانجی بەرجەستەكردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە دەرەكییەكانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاریی حكومەت.
عەبودی وتیشی: ئەم سەردانە جیاوازە لەوانی پێشو و تێیدا سروشتی پەیوەندییەكان لەقۆناغی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیەكی ئابوری درێژخایەن، هیچ گۆڕانكارییەك لە رێككەوتنی ستراتیژیدا نەكراوەو تەواوی لێكتێگەیشتنە نوێیەكان لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنە دەبن، عیراقیش دەیەوێت رۆڵێكی ئەرێنی لە لێكنزیكبونەوە لە ناوچەكەدا بگێڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group