پەرلەمانتارێكی كوردستان: داوا دەكەن حكومەتی داهاتو وەك رابردو نەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شلێر غەفور ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بەسایتی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندوە، یەكێتی هەمیشە پشتیوانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانی كردوە داوایكردوە كە حكومەتی داهاتو وەك حكومەتەكانی پێشو نەبێت، چونكە هاووڵاتیان گلەیی زۆریان لەحكومەت هەیەو دەبێت حكومەتی داهاتو خزمەتكاری خەڵك بێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: یەكێتی لەپێناو شەفافیەت لەداهات و خەرجی لەكۆبونەوەكانی لەگەڵ پارتی داوایكردوە كە یاسای بودجەیان هەبێت و هەرێمی كوردستانیش ببێتە خاوەنی دەستوری خۆی كە لەراستییدا دەبو زۆر زوتر خاوەنی دەستورو یاسای بودجەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group