بەهۆكاری ئەمنی هەناردەی غاز لە كۆرمۆر كەمبوەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆكاری گرفتێكی ئەمنی لە كێڵگەی كۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبوەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات كەمیكردوە.
راشیگەیاندوە، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەنەوە ئەم حاڵەتە كاتییەو هەمو لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵن بۆ  دوبارە دەستپێكردنەوەی  هەناردەكردنەوەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group