دەست بەسەر 27 ملیار دیناری تری عەدنان جومەیلیدا گیرا

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای ناوەندیی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشكرای كرد، كە لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تۆمەتباری راگیراو (عەدنان جومەیلی)، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوگەكان، توانراوە دەست بەسەر 27 ملیار دیناری عێراقیدا بگیرێت.
دادوەر زیا جەعفەر دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگاكە ئاشكرایكرد، ئەم بڕە پارەیە لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو داهاتە نایاساییانە دۆزراوەتەوە كە لە پڕۆژە خەمڵێنراوەكانی تۆمەتبار و هاوكارانی بەدەستهاتوون. ئاماژەی بەوەش كرد كە پارەكە لای چەند كەسێك شاردرابووەوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی تەواوی ئەو كەسانەی لە حەشارگەی ئەم پارانەدا تێوەگلاون.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر هێزە ئەمنییەكان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایانگەیاندبوو كە دەستیان بەسەر زیاتر لە 100 ملیار دیناری كاش، دەیان ملیۆن دۆلار، بڕێكی زۆر زێڕ و چەندین موڵك و خانوی گرانبەهای جومەیلیدا گرتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group