دوای پشوی چلە دەنگ لەسەر چەند وەزارەتێكی حكومەتەكەی زیدی دەدرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە لە لیژنەكانی پەرلەمان كار لەسەر ئەو پڕۆژە یاسانە دەكەن كە پەیوەندیان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی هەرێم و جێگیركردنی ماف و شایستە دەستوریەكانی هاوڵاتیان. 
وتیشی: ماوەیەكی زۆر بەسەر پێكهێنانی تەواوەتی كابینەی نوێی حكومەتدا تێپەڕیوە هێشتا دەنگ لەسەر چەند وەزارەتێك نەدراوە، ئەوەی تائێستا هەیە بەشێوەیەكی نافەرمی باسی دەكرێت لەدوای پشوی چلەی ئیمام حسێن پرسی دەنگدان بەو وەزیرانەی ماون دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو پەرلەمانی عیراق دەنگیان لەسەر دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group