نەوا-
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ جیاكارییەك ناكەن لەنێوان ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، بەڵام گرفتێكی سەرەكیان هەیە، ساڵی رابردو لەئەنجومەنی وەزیران بڕیارێك دراوە رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی نوێ نابێت بدرێت و هەر پڕۆژەیەكیش كەڕەزامەندی لەسەر درا بێت نابێت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هەندێك پڕۆژە زۆر گرنگە دەبێت تایبەتمەندی پێ بدرێت و جێبەجێ بكرێت.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانە كە بریارەكەی بۆ هەمو هەرێمی كوردستانەو بۆ شوێنێكی دیاریكراو نییە.