نەوا-
ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی 14ی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەكەی دەیەوێت هێرش بكاتە سەر ئامانجەكانی وزە لە ئێران، بەڵام ئەمریكا لە ئێستادا رێگەی پێنادات هێرشی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل نیگەرانی واشنتۆنی لە ئەگەری تۆڵەسەندنەوەی ئێران و هێرشی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و دروستبونی قەیرانی جیهانی لە بازاڕی نەوتدا بەهۆكاری ئەم رێگریكردنە ناوبرد.
وتوشیەتی، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ئیسرائیلەوە فڕیون بۆ هێرشكردنە سەر ئێران لە چەند هەفتەی رابردوداو جگە لەوەش ئێران ئاگاداری ئەمەیە، بەڵام وەك رێگریەك تەقە لە هەر شتێك لە ناوچەكە دەكات جگە لە ئیسرائیل، ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل ئەوا روبەڕوی وەڵامێكی بەهێزو یەكلاكەرەوە دەبێتەوە.