نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان ئاشكرایانكردوە، دوابەدوای لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەئەنجامدانی دانوستانی جدی لەگەڵ ئێران و راگرتنی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر باشوری ئێران نرخی جیهانی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی.
لەوبارەیەوە راگەیەنراوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی وێست تێكساس ئینتەرمیدێت لە رێكەوتی 28-7 گەیشتۆتە 79 دۆلارو 98 سەنت، ئەمەش بە بەراورد بە رۆژی رابردو بە رێژەی زیاتر %2 دابەزیوە، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە دەریای باكور بەڕێژەی 3.7% دابەزیوەو گەیشتۆتە 85 دۆلار.
جێی باسیشە لەكاتی خولی نوێی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوت زیاتر %20 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك گەیشتوەتە 100 دۆلاری ئەمریكی.