نەوا-
بەپێی نوسراوێكی فەرمی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە، بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی سودمەند لە پێشینەی خانوبەرە لەو گوندنشینانەی سنوری قەرەچوخ كە خانوەكانیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنراونەتەوە، فەرمانی لێخۆشبونیان بۆ دەركراوە.
لە نوسراوەكەدا جەختكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی كاری پێویست ئەنجام بدات بۆ لێخۆشبون لە پێشینەی خانوبەرە لە تەواوی ئەو بڕەی لە ئەستۆی ئەو هاوڵاتییانەدا ماوە، هەروەها لێخۆشبون سودی دواكەوتنیش بگرێتەوە.