وەزیری نەوتی عیراق: سەرەڕای ئاستەنگەكان بەرهەمی نەوتیی بۆ هاوڵاتیان دابین كراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باسم خزەیر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و كێشانەی پەیوەستن بە گەروەكانەوە توانیویانە بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هاوڵاتییان دابین بكەن.
باسم خزەیر لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتیشی: عیراق دوای پەنجا ساڵ لە شەڕو تیرۆر، پێویستی بە بونیادنانی ژێرخانێكی پێشكەوتو هەیە بۆیە هەوڵدەدەن پیشەسازیی نەوت پەرەپێبدەن، بەرهەمهێنان و هەناردەكردن زیاد بكەن و وەبەرهێنان و كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ كەرتی نەوت و غاز رابكێشن.
وەزیری نەوتی عیراق رونیشیكردوەتەوە،  لەسەر دوو ئاڕاستەی هاوتەریب كاردەكەن، یەكەمیان كۆتاییهێنان بە غازی سوتێنراو و دوەمیش وەبەرهێنان لە كێڵگە غازییەكاندا، بۆ ئەم مەبەستەش 14 گرێبەست دراونەتە كۆمپانیا جیهانییەكان، هەروەها تیمەكانی گەڕان و پشكنینی سەر بە وەزارەت لە چەند پارێزگایەك دەستیان بە روپێوی كردوە بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو یەدەگەی نەوت كە كەمیكردوە.

 



 


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group