هەر پەنابەرێك بگەڕێتەوە سوریا 100 دۆلاری پێدەدرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان (UNHCR) و رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM) لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاشكرایانكرد، بەرنامەیەكی پشتیوانیان بۆ گواستنەوەی پەنابەران و بەخشینی هاوكارییەكی دارایی بەبڕی 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر ئەندامێكی خێزانێكی سوری راگەیاندوە.
داواشیانكردوە، ئەوانەی ئارەزوی سودمەندبون لەم بەرنامەیە دەكەن لانیكەم 10 رۆژ پێش رێككەوتی گەڕانەوە بۆ سوریا پەیوەندییان پێوەبكەن، داواشی كردوە پێش جێگیركردن و وەرگرتنی فۆڕمی گەڕانەوە ماڵەكانیان بەجێنەهێڵن یان موڵكەكانیان نەفرۆشن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group