ویلایەتی: بونی هێزە بیانییەكان هۆكاری سەرەكی تێكچونی دۆخی ئەمنییە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە، ئەمریكاو ئیسرائیل لە روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ ئێراندا شكستیان خواردوەو ئەم شكستەش بەهۆی خۆڕاگریی هێزە چەكدارەكان، خەڵك و بەرەی مقاوەمە هاتوەتە ئاراوە.
ویلایەتی ئاماژەی بەوەشكردوە، وڵاتانی ناوچەكە پێویستیان بەهێزی بیانی نییەو دەتوانن بە هاوكاریكردنی یەكتر ئاسایشی خۆیان دابین بكەن، چونكە بونی هێزە بیانییەكان لە ناوچەكەدا هۆكاری سەرەكی تێكچونی دۆخی ئەمنییە پێویستە ناوچەكە بەجێبهێڵن و بچنە دەرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group