كەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەكات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئاراستەی با بەرەو باشووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەكەی لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، بەڵام لە هەندێك كاتدا و بەتایبەتی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر چالاك دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان 9 بۆ 10 كیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە، كەشناسی باسی لەوەكردوە، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ دەبێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارەكانی ئەمڕۆوە.