لە هەولێر بارهەڵگریك كۆنترۆڵی خۆی لە دەستدەدات و خۆی دەكێشێت بە 7 ئۆتۆمبێلی دیكە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە روداوێكدا لەسەر رێگەی كەسنەزان لە شاری هەولێر بارهەڵگریك كۆنترۆڵی خۆی لە دەستدەدات و خۆی دەكێشێت بە 7 ئۆتۆمبێلی دیكە.
بە گوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان كە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە،بارهەڵگرەكە لە كۆیەوە بەرەو هەولێر هاتووە، خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا كێشاوە و چواریان ئاگری گرتووە.
هەر بە گوێرەی زانیاریكان لە روداوەكەدا 2 كەس گیانیان لە دەستداوە كە یەكێكیان شۆفێری بارهەڵگرەكە بووە.
بە گوێرەی وتەی شایتحاڵان كە بارهەڵگرەكە بە خێرایەكی زۆر هاتوە و پەریوەتە سایدی بەرمبەر.