ئامادەكارییەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی لافاو لە كفری دەستیپێكرد

48 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسیی لافاو، ئامێرو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامن لەچاككردن، پاككردنەوەو رێكخستنی چەمەكان و رێڕەوەكانی ئاوی باران و لافاو لە قەزای كفری.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم هەنگاوانە لە دوای راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان هەنگاوێكی پێشگیرانەیە كە تێیدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ بەردەوامبون لە ئامادەكاری و هەماهەنگی بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و سامانە گشتییەكان.
جەختیشكراوەتەوە لە بەردەوامبونی كارو چاودێریی رێڕەوەكانی لافاو بۆ دڵنیابون لە ئامادەكاری تەواو بۆ هەر بارودۆخێكی لەناكاو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group