عیراق پشكی نەوتی خاو بۆ هەرێمی كوردستان زیاد ناكات

58 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سیپان شیروانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  وەزیری نەوتی عیراق پشكی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان زیاد ناكات.
وتیشی: رۆژی پێنجشەممە میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكرێت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوت و سوتەمەنی، حكومەتی هەرێم داوایكردوە رۆژانە 115 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ دابین بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق باسی لەوەشكرد، لەكۆبونەوەی لیژنەكەیاندا وەزیری نەوت رایگەیاندوە، خۆیان سوتەمەنی هاوردە دەكەن بۆیە ناتوانن سوتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group