"وەزیری نەوتی عێراق ئامادەیە پشكی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بگەڕێنێتەوە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری ژینگەی عێراق دەڵێت، وەزیری نەوتی عێراق ئامادەیە پشكی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بگەڕێنێتەوە و هاوكاریی سوتەمەنی پێشكەش بكات.
سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگەی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزیری نەوتی عیراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوە پشكی هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەكە بگەڕێنێتەوە و لەبەرانبەردا بەغدادیش بە هەمان شێوەی پارێزگاكانی تری عێراق هاوكاری هەرێم بكات.
ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بەو پرسە تا ئێستا گفتوگۆكان لە نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم بەردەوامە.
سەبارەت بە موچەی موچەخۆران وەزیری ژینگەش باسی لەوەكرد، هەموو جارێك سەرۆك وەزیرانی عیراق دڵنیایی داوە لە خەرجكردنی تەواوەتی موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و موچەخۆران.
سروە عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ساڵی داهاتوو یاسای بودجە دەبێت و یەكەم بڕگەش لە لەو یاسایەدا جێگەی دەكرێتەوە موچەی موچەخۆرانە و مافەكانیان پارێزراو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group