نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەفەرمی ڤیزای تەیف سامی وەزیری پێشوی دارایی عیراقی هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی ناوی خرایە ناو لیستی چاودێریی تیرۆری سەر بە دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵییەوە.
دیلان جۆنسن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، واشنتۆن ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندوەتەوە كە پێشتر لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا خەڵاتی پێدرابو بۆ ئەو رۆڵەی باسی لێوە دەكرا لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و مافەكانی ژناندا.
جەختیشكراوەتە، هەڵوەشاندنەوەی ڤیزاكەی تەیف سامی راستەوخۆ دوای خستنەپاڵی ناوی دێت بۆ ناو لیستی چاودێریی تیرۆری دەزگای (FBI)، چونكە لە سەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ و ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا بەهیچ جۆرێك رێگە بەمانەوەی گومانلێكراوانی تیرۆر لەناو خاكی ئەمریكادا نادرێت.