تادێت ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ بەرزدەبێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئاماری گیانلەدەستدانی لافاوەكەی نیپاڵ بۆ 626 كەس بەرزبوەتەوە، هەروەها ئۆپراسیۆن و گەڕانی تیمەكانی فریاگوزاری و خۆبەشان بەدوای قوربانیەكاندا بەردەوامە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسەكە، ژمارەی بێسەروشوێنبوانی لافاوەكە لەنیپاڵ و چین بۆ زیاتر لە دوو هەزارو 400 كەس بەرزبوەتەوە، تیمەكان لەناو لافاوەكەدا تائێستا زیاتر لە 584 تەرمیان دۆزیوەتەوەو دەریانهێناون، داواش لە تیمەكان و دانیشتوانی ناوچەكە كراوە بەخێرایی بە دوای شوێنێكی سەلامەتدا بگەڕێن و هەر روداوێكی نەخوازراویش رویدا ئاگاداریان بكەنەوە.
بەهۆی توانەوەی سەهۆڵ و دروستبونی لافاوێكی بەهێز لەناوچە سنورییەكانی نێوان نیپاڵ و هەرێمی تبتی چین تائێستا چەندین كەس گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە سەدان كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group