دەستبەسەر سامانی 12 سیاسەتمەداری عیراقدا گیرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا دەستبەسەر موڵك و ماڵ و سەرمایەی 12 كەسایەتی سیاسی و دیاردا بگرێت بەتۆمەتی گەندەڵی كە لە هەڵمەتی بەرەبەیاندا دەستیگر كراون.
بانكی ناوەندی لەو راگەیەنراوێكدا داوای لە سەرجەم بانكەكان كردوە بەزوترین كات لایەنی دادوەریی پەیوەندیدار ئاگادار بكەنەوە لەكاتی دۆزینەوەی هەر هەژمارو پارەیەك كە بۆ تۆمەتباران بگەڕێتەوە.
بەپێی ئەو نوسراوەی بانكی ناوەندی عیراق كە بڵاویكردوەتەوە، ناوی چەندین پەرلەمانتارو بەرپرسی پێشوی تیادایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group