دۆناڵد ترەمپ: گەورەترین رێككەوتنی نەوتمان لەگەڵ ڤەنزوێلاو ئەنجامدا
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
رێككەوتنی نەوتی نێوان ڤەنزوێلاو ئەمریكا پەسەند كراو دێلسێ رۆدریگێز سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ئەم رێككەوتنە كاریگەرییەكی گەورە لەسەر بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەكە دادەنێت و دەتوانێت زیاتر لە 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنان و سەرچاوەی دارایی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
لەلاین خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، گەورەترین رێككەوتنی نەوت لەمێژوی جیهاندا كراوە بەمەش یەدەگی نەوتی ئەمریكا بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزدەبێتەوە، هەروەها دابینكردنی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوەو نرخی بەنزین بۆ هەمو هاوڵاتیانی ئەمریكا بەڕێژەیەكی زۆر دابەزێنێت.