كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بە چوار بۆ شەش پلە لەناوچە جیاجیاكاندا دادەبەزێت بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
هەروەها، سبەینێ سێشەممە بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بەرز دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group