كەشناسی هەرێم: لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبارێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبارێت، خێرایی باش زیاد دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت،هەروەها، ئەگەری پڕوشكە باران لە ناوچەی جیا جیا و هەندێ ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و بەرزەكان ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقەی هەیە لە هەندێ كاتدا، ئەمڕۆ خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان زیاد دەكات.
هەروەها،  پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ دووشەممە كەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە سێ بۆ پێنج پلە، لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنك.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group