عەممار حەكیم: ئاسایشی هەرێم بەشێكی جیانەكراوەی سەقامگیریی وڵاتە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە ئاماژەی بەوە كرد، كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی لە كۆتایی ئەم مانگەدا پەیامی چاكبونەوەی عیراقەو ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش بەشێكی جیانەكراوەیە لەسەقامگیریی وڵات.
عەممار حەكیم لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، عیراق بە قوربانیدانی رۆڵەكانی و هاوكاریی هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان توانی بەسەر تیرۆردا سەربكەوێت، هەر بۆیە سورن لەسەر ئەوەی هەموو جۆرە هێرشێك بۆ سەر عیراق و هەرێمی كوردستان نەمێنێت، لە داهاتوشدا كار بۆ ئەوە دەكەن لەهیچ لایەنێكەوە هێرش نەكرێتە سەر سەروەریی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group