پەرلەمانتارێكی عیراق: پێویستە موچەی 12 مانگ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ بەغدا نەماوەتەوە تا موچەی فەرمانبەران دوابخات و كێشەكە بەرەو چارەسەری كۆتایی دەچێت.
وتیشی: بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتو پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عیراق بكرێت و پشتیوانی تەواوی داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، پێویستە موچەی فەرمانبەران بۆ 12 مانگ بێت نەك لەسەر خەرجی راستەقینە بێت كە بەوهۆیەوە چەند موچەیەكی فەرمانبەران ساڵانە دەفەوتێت، پێویستە  وەك پارێزگاكانی دیكەی عیراق مامەڵە لەگەڵ موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group