سەنتەری پێدانی ڤیزای توركیا لە سلێمانی كرایەوە

35 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دەستخۆشی لە كونسوڵی گشتیی توركیاو وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەكات بۆ كردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای توركیا لە سلێمانی.
راشیگەیاندوە، ئەم هەنگاوە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوانیان بەتایبەت لە بوارەكانی بازرگانی و گەشتوگوزارو كلتوورو خوێندنی باڵادا بە‌هێزتر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group