هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەكی تایبەت بە شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاوكردەوە
38 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لەپێناو كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێكەوتی 20ـی 9ـی 2026ـەوە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە كاتژمێر (7)ـی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (9)ی بەیانی، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ڕێگەپێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شار.
روونیشیكردەوە، وەك جێگرەوەیەك بۆ شۆفێران، دەتوانن شەقامی (100) مەتری بۆ هاتوچۆكردن بەكاربهێنن.