فەرمانگەی بودجەی عیراق راسپێردرا بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی عیراق راسپاردەیەكی دەركرد بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی دارایی عیراق فەرمانگەی بودجەی راسپاردوە كە بەگوێرەی رێنماییەكان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات.
ئاماژەشیكردوە، ئەم راسپاردنە دوای نوسراوێكی هاوبەشیان هاتوە لەگەڵ پەرلەمانتاری عیراق ئەحمەد حاجی رەشید كە لە 2026/6/16 وەزیری دارایی رەزامەندیداوە لەسەری و بڕیار دراوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group