كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان: تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە كۆچبەران گیانیان لەدەستدابێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان و كەسوكاری كۆچبەران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەبارەت بە بڵاوبونەوەی وێنەی چەند گەنجێك و دەنگۆی گیانلەدەستدانیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  كاتێك هەر كێشەیەك رودەدات لە كەناراوەكانی لیبیاو توركیاو ناوچەكانی دیكەی وشكانی و كەناراوییەكان، پشت بە چەند سەرچاوەیەك دەبەستن یەكێك لەوانە ئەوەیە كە دەبێت ئاماژە بە شوێن و كات بكرێت، بەڵام ئەو هەواڵەی كە بڵاوبوەتەوە كە گوایە چەند گەنجێكی ناوچەی راپەڕین خنكاون نە ئاماژە بەكات و نە ئاماژە بە شوێنی روداوەكە نەكراوەو تەنها بە چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ تەواوی خێزانی ئەو بێسەروشوێنانە كە لە سێ كاتی جیاوازدا پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ خیزانەكانیان پچڕاوە لەسەر هێڵ بون بۆئەوەی گرفتی كۆمەڵایەتی دروست نەبێت ئەو كەسانەی كە بێسەروشوێنن هەمویان بەیەكەوە نەبون پەیوەندیان بە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دەرەوەی عیراق و چەندین لایەنی دیكەوە كردوە هیچیان پشتڕاستی ئەو حاڵەتە ناكەنەوە، بۆیە پێویستە كەناڵە فەرمییەكان لە ئەگەری دڵنیایی 100٪ی روداوەكان بڵاو نەكەنەوە چونكە دەبێتە هۆی دروستبونی دڵەڕاوكێی خێزانەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group