هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوكارییە داراییەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگرتووە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوكارییە داراییەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگرتووە.
فەریق روكن بەختیار محەمەد سدیق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە، ئەو وادەیەی بۆ هاوكارییە داراییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دیاریكرابوو، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی پێشتر لە نێوان هەردوولادا كرابوو كۆتایی هاتووە.
ڕوونیشیكردەوە، هاوكارییە داراییەكانی مانگی ئاب و ئەیلوولی 2026 دوا بەشەپارە بووە بەپێی ڕێككەوتنەكە.
هەروەها، فەریق روكن بەختیار وتیشی، داوامان لە حكومەتی فیدراڵ كردووە ئەم هاوكارییانە قەرەبوو بكاتەوە لە ڕێگەی هەمواركردن و هاوتاكردنی مووچەی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزە عێراقییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group