رێوڕەسمی گەڕاندنەوەی ژمارەیەك روفاتی قوربانیانی ئەنفال بەڕێوەچو
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەئامادەبونی نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق رێوڕەسمی گەڕاندنەوەی روفاتی 156 ئەنفالكراوی كوردو قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێوەچو.
بەپێی راگەیەندراوێك، سەرەتای رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە دەستیپێكرد دواتر تاجە گوڵینە لەسەر روفاتیان دانرا.
ئەم روفاتانەی كە رادەستكرانەوە، روفاتی سێیەمین كۆمەڵەی قوربانیانی ئەنفالكراوانی كوردن كە لەماوەی ساڵانی 2024 و 2025 لەگۆڕە بەكۆمەڵەكانی تل شێخیەی قەزای سەلمان لەپارێزگای موسەنا گۆڕەكانیان هەڵدنرابونەوە.