نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانیانی سیاسی كە فەرمانبەرن لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە دایكبوی ساڵانی (1965 و 1966) بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردوە، بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاڕاستەی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ كراوە داوایانكردوە ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە لە 60 ساڵەوە درێژبكاتەوە بۆ 65 ساڵ.
ئاماژەشیكردوە، لای خۆیانەوە فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەپێی پەیوەندی و بەنوسراوێك كە ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست بۆیان.