دۆناڵد ترەمپ: بەمزووانە لە جەنگی دژ بە ئێران سەركەوتن بەدەستدەهێنین

49 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوز ئاماژەی بەوە كرد، دوای سەركەوتنیان لە جەنگی دژ بە ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ ئاستەكانی پێش جەنگ دادەبەزێتەوە. 
دەربارەی  پرسی ئەتۆمیش رایگەیاند، خاڵ و كلیلی بنەڕەتی ئەوەیە كە نابێت ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات، وەڵامدانەوەی ئەتۆمیش بووەتە جەوهەری تەواوی پرسەكە.
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، وڵاتەكەی لە ڕووی سەربازییەوە سەركەوتوو بووە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەكانیان ڕانەگرتووە و بەردەوامن.
 لە بارەی دۆخی ناوخۆی تارانیشەوە ترەمپ وتی، ئابووریی ئێران بە تەواوی كۆتایی هاتووە و دراوەكەیان بێبایەخ بووە، ڕێژەی هەڵاوسان نزیك دەبێتەوە لە 300٪، سوپاكەیان تێكشكاوە و لە دۆخێكی زۆر سەخت و چەقبەستوودان.
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان و گەڕاندنەوەی بژاردەی سەربازی بۆ سەر مێز پێش وادەی هەڵبژاردنەكان، ترەمپ ئەو ئەگەرەی بە تەواوی ڕەتنەكردەوە و روونیكردەوە، كە ئەوە ئەگەرێكی كراوەیە، بەڵام لە ئێستادا نایەوێت پشتڕاستی بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group