سوپای پاسداران دەسبەسەرداگرتنی دووەم ژێر دەریایی ئەمریكای راگەیاند

56 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی دووەم ژێردەریایی پێشكەوتووی بێسەرنشینی ئەمریكای رایگەیاند.
حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت، گەروی هورمز نەك تەنها داخراوە، بەڵكو بووەتە شوێنی تێكشكاندنی  ژێردەریاییەكانی ئەمریكا لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە.
ئاشكراشیكرد: توانیویانە دەستبەسەر دووەم ژێردەریایی زیرەكی بێسەرنشینی ئەمریكادا بگرن لە جۆری (كینگ فیش) و دەیانەوێت لە رێگەی پشكنینەوە زانیارییەكانی ناوی بەكاربهێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group