130 خێزانی ئاوارەی شنگاڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پیر دەیان جەعفەر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند: لەسەر بنەمای پلانی رێكخراوی IOM و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەڕایەتییەكەیان، دەست بە تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانە ئاوارانە كراوە كە ئارەزوی گەڕانەوەیان بۆ شنگال و دەوروبەری هەیە، لەم قۆناغەدا 410 خێزان تۆمار دەكرێن و دەگوازرێنەوە.
پیر دەیان جەعفەر وتوشیەتی: لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا بە دوو كاروان 130 خێزان لە كەمپی شاریاوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، هەر خێزانێكیش كە دەگەڕێتەوە لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچەوە بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دیناری وەك هاوكاریی دارایی پێدەدرێت، هەروەها دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و ئەندامانی خێزانەكە لەسەر ئەركی رێكخراوەكە دەبێت.
جەختیشیكردوەتەوە، پرۆسەی گەڕانەوەكە ئارەزومەندانەیە هیچ ئاوارەیەك بە زۆر ناگەڕێنرێتەوە، بەڵكو تەنها ئەو كەسانە دەگەڕێنەوە كە بە حەزی خۆیان دەیانەوێت بچنەوە ناوچەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group