نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕوانە هەر ئەمڕۆ ئەمریكا وەڵامی كۆتایی سەبارەت بە پێشنیازی دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز بداتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی (فرانس پرێس) گواستوویەتیەوە، باسی لەوەكردوە، نێوەندگیرە قەتەرییەكان چەند بیرۆكەیەكیان خستووەتە ڕوو و لەگەڵیاندا تاوتوێ كراوە، بڕیاریشە ئەو نێوەندگیرانە پرسەكە بخەنەوە بەردەم لایەنی ئەمریكی و دواتر وەڵامی كۆتایی واشنتن بە تاران بگەیەنن.
وەزیری دەرەوەی ئێران كە لە ئێستادا بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆركە، ئەوەشی ڕوونكردەوە، نێوەندگیرە قەتەرییەكان گەشبینن بەوەی كە هەر ئەمڕۆ سێشەممە ئەو وەڵامەیان پێ بگات.