دڵنیایی درایە هاوڵاتیان كە غازی ماڵان كەمنابێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا دڵنیایی دایە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی پڕۆسەی چاكسازیی كۆمپانیای داناغاز كە لەماوەی مانگێك بەڕێوەدەچێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كەمبونەوەی غازی ماڵان ناكات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكیشدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 ملیۆن پێ سێجایە لە چاكسازییەكەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا بەمەش بڕی كەمبونەوەی غازەكە كەمەو هیچ كاریگەرییەكی لەسەر غازی ماڵان نابێت.
پێشتر وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردبوەوە كە بەهۆی چاكسازیی كۆمپانیای ناوبراوەوە بۆ ماوەی مانگێك بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group