وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: بەساڵاچوان بەشێكن لەیادەوەری كۆمەڵگاكەمان

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەساڵاچوانەوە كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەساڵاچوان تەنها بەشێك لە كۆمەڵگا نین بەڵكو بەشێكن لەیادەوەری، ئەزمون و مێژوی كۆمەڵگاكەمان، ئەوان ساڵانێكی درێژی ژیانیان لە خزمەتكردن بە خێزان و كۆمەڵگا بەسەر بردوەو ئەزمون و زانستێكی گرانبەهایان بۆ نەوەكانی دواتر بەجێهێشتوە.
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی راشیگەیاندوە، رێزگرتن لە بەساڵاچوان پاراستنی كەسایەتی و مافەكانیان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و شایستە بۆیان، تەنها ئەركی خێزان نییە بەڵكو بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی كۆمەڵگاو دامەزراوەكانە، گرنگییەكی تایبەت بە پاراستنی ماف، كەسایەتی، چاودێری و پشتگیریكردنی بەساڵاچوان دەدرێت بۆئەوەی هەمو تاكێك بتوانێت لە هەموو قۆناغەكانی ژیاندا بە ئارامی سەلامەتی و رێزەوە بژی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group