شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

56 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سایتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سەبارەت بە پابەندییەكان و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتیی فیدراڵیی عیراق بۆ ساڵی 2027، رۆژی چوارشەممە 7/10 شاندێكی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
ئاماژەشیكردوە، شاندەكە لەماوەی سەردانیاندا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە كوردستانییەكان لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان كۆبونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەنجام دەدات، بەمەبەستی گفتوگۆ و گەیشتن بە تێگەیشتنێكی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
راشیگەیاندوە، شاندی هەرێم جەختدەكاتەوە كە حكومەتی هەرێم پابەندییە دارایی و نەوتییەكانی لەبەرامبەر حكومەتی فیدراڵی جێبەجێكردوەو بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەو پابەندییانە بۆ ساڵی 2027یش، بەشێوەیەك كە هیچ بەهانە یان هۆكارێك بۆ دواخستن راگرتن یان كەمكردنەوەی ماف و شایستە دارایییەكانی هەرێمی كوردستان نەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group